بۆ خەبات دژ بەتوندوتیژی لەسەر ژنان یەکگرتوو بین

هەمووی ئێمە ژنان برین و ئازاری توندوتیژیمان ئەزموون کردووە. هەر لەۆ کاتەوە کە خۆمان  لە ناو ماڵ، مەکتەب و کۆمەڵگا وەک جینسی دووەم ناسی و بوین بە ژن، توندوتیژی ڕێگای بۆ ژیانی ئێمە دۆزییەوەو. توندوتیژی وەک دیاردەیەکی ئاسایی لە ژیانی ئێمەدا خۆی نیشان دا و بەردەوام پاساوی‌ کولتوری و داب و نەریت و دەرونناسی، بایۆلۆژیک، یاسایی و ئایینی بووە. تەنانەت ئێمە وەک ژنانیش کە ئامانجی سەرەکی هێرشی توندوتیژی بووین، لەگەڵیدا ڕاهاتووین. توندوتیژی تەنیا کردەوەیەک نییە کە جیسمی ئێمە ئازار بدات و ژیانمان بخاتە مەترسیەوە.
توندوتیژی لەسەر ژنان تەنیا دەستدرێژی جینسی، لێدان لە لایەن پیاوانی بنەماڵە، نوقسان کردنی منداڵانی ” تازە بووک” لە شەوی پەردە و جیسمی خەڵتانی خوێنی کچان لە ژیر چەقۆی خەتێنەکردن ناگرێتە خۆی، تەنیا بە فیشەک و مشت و شەلاق و ئاور تێبەردان تەواو نابێت، گۆی پێێ نەدان، قسەی تاڵ، بێ حورمەتی کردن و ڕوخانی ڕۆح و دەرون توندوتیژیه‌.
تەنانەت نەشتەرگەری بە مەبەستی جوان بوون و بۆ ئەوەی لەگەڵ پێوانەکانی کۆمەڵگای پیاۆسالاری بێنەوە، شێوازێک لە توندوتیژیه‌.
توندوتیژی دژ بە ژنان دیاردەیەکی نۆێ نییە، بەڵام بەربڵاوی بێ وێنەی و ڕو لەزیاد بوونی لە دنیای بە دەسەڵاتی پیاۆساڵاری بووە بە دیاردەیەکی دڵتەزێن. زەنجیری جیهانیی توندوتیژی زیاد لە ۳ میلیارد ژنی لە چوار قوڕنەی جیهان بە هۆی چارەنووسێکی هاۆبەش لە پاڵ یەک داناوە.

لە وەڵاتانی “مۆدیرنی” سەرمایەداری، شێوازی توندوتیژی لەسەر ژنان وەک لەش فرۆشی، دەستدرێژی، قەتڵ و کوشتنی ژنان بەدەست هاۆسەری ژیانیان و یان دۆستی پێشوو و ٠٠٠ سوکایەتی و بێ حوڕمەتی کردن و لێدان و توندوتیژی بنەماڵەیی، پڕۆنۆگرافی و بیزنیزی سیکس، ئازاری جینسی لە شوێنی کار و ٠٠٠ بە ڕادەیەکی چاوەڕوان نەکراو پەرەی سەندوە.

بۆ سیستەمی سەرمایەداری _ ئەمپریالیستی پیاۆسالار، ڕاگرتن و درێژە پێدانی توندوتیژی دژ بە ژنان وەک دیاردیەکی بنەڕەتی کۆمەڵگا لە خزمەتی قازانج و بەرژەوەندی  خۆیدایە.

لە وەڵاتانی ئەفغانیستان و عێراق و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاکامی هیرش و داگیركەرەی ئەمپریالیستە پیاۆسالارەکان لە لاێەک و پەرەسەندنی بنەرەتخوازی ئیسڵامی و حکومەتە جۆربەجۆرەکانی دژی ژن، لە لایەکی دیکەوە، ئەم ناۆچانەی کردوە بە بەندیخانەی ژنان و گۆڕەپانی هیرشی پیاوان دژ بە ژنان.

لە ئێران توندوتیژی دژ بە ژنان مێژوویکی کۆنی هەیە، بەڵام نزیکەی ٤ دەیەیە کە حکومه‌تی دژی ژنی کۆماری ئیسلامیی بە زەبری ئایین و زنجیری داب و نەریت و زیندان و چارشێو بە چاوەدیری هیزی تایبەتەمەندی پولیس بۆ جل وبەرگی زۆرەملی ئیسلامیی و سێدارە و جەزای بەردباران کردن، توندوتیژیه‌کی بێێ وێنە و بەربڵاوی بۆ کۆنترۆڵی رۆح و جیسمی ژنان دابین کردوە. یاسای چارشێوی زۆرەملی لە حکومه‌تی ئیسلامیی، ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵاواردنی جینسی و هێمای ژیردەستەیی و پیڕەوی ژن لە پیاۆ لە ژیر دەسەڵاتی سیستەمی ئیسلامییە. یاسای خوڵقێنەری توندوتیژی و جزای سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلامیی و بە ڕەسمی زانینی سەرکوت و هەڵاواردن و توندوتیژی دژ بە ژنان ئاڵای ئایدۆ‌لۆژیای ئەم نیزامەیە کە لەسەر پیکەری ژنان هەڵدراوە.

ئەگەر لە مەکتەب و زانستگا، کوچە و کۆڵان و شوێنی کار و ٠٠٠ هیزەکانی سەرکوتگەری ئەم نیزامە ژنان کۆنترۆڵ ئەکەن، لە ناۆ بنەماڵەدا هاۆسەر، باوک و برا و منداڵ کۆنترۆڵی ژنان ئەکەن. ئەگەر ژنان بە تاوانی پیڕەوی نەکردنی پیاوان و یاسا و بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆدەکانی ” چارشێوی زورەملی” لە بەندینخانەکانی کۆماری ئیسلامیی جزا ئەدرێن،  پیاوانێک لەناو  بنەماڵەدا ڕۆڵی قازی شەرعیان هەیە. ئەگەر ئەم حکومەتە ژنان بە تاوانی خۆشەویستی بەردباران ئەکات، پیاوانێک لەناۆ بنەماڵەدا بۆ پاراستنی “ئابڕو”، “شەرەف” و ” ناموس” بڕیاری کوشتنی ئەوان ئەدن.

ئەگەر ژنان لەناۆ کۆمەڵگا لە دەست کۆنترۆڵ و ئازاری هیزەکانی دەۆڵەت خۆیان دەرباز ئەکەن، بەڵام لە شوێنە جەماوەریەکان ناتوانن خۆیان لە مەترسی بەردەوامی پیاوان خۆیان دەرباز بکەن. ئەگەر لە ناۆ کۆمەڵگا روخساری ژنان بە مەبەستی کۆنترۆڵ دەسوتێندرێن و شوینەواریکی دلتەزینی هەتاهەتایی لەسەر ڕۆح و جیسمیان بەجێیدێڵن، لەناۆ بنەماڵەدا توندوتیژی تاقەت پڕوکێن، پیاوانێک لە خێزان ژنان مەجبور بە خۆکوشتن دەکەن.

هاۆپشتی و هاۆدەنگی لە نێوان حکۆمەتی دژی ژنی کۆماری ئیسلامیی و پیاوانی کۆیلەی بیروڕای دژی ژن کە بریتین لە ۳ بواری لێک هەڵپێکراو، وەک توندوتیژی دەۆڵەتی، کۆمەلایەتی و بنەماڵەیی دژ بە ژنان پێک هاتووە، بواری سەرەکی ئەم هاۆدەنگییە، توندوتیژی دەوڵەتییە کە بە پەرەپێدەرانی کۆلتوری پیاۆسالاری، داب و نەریتی دواکه‌وتووانە و ئایدۆ‌لۆژیای دژی ژن لە کۆمەڵگا و کۆمەڵێک لە یاسا و سیاسەتی دژی ژن هەلومەرج بۆ  قول کردنەوەی شیوازی جۆربەجۆری توندوتیژی کۆمەلایەتی و بنەماڵەیی دژ بە ژن پێک دێنێت.

لە سەرەتای دەسەلاتدارەتی ئەم حکومەتە، ژنان هاۆکات بە  شێوازی جۆربەجۆر دژی توندوتیژی بەربڵاو لە زیندانەکان و لە ژێر ئەشکەنجەی دەڕەندانە بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ چارشێوی زۆرەملی و هەڵاواردنی جنسیەتی لە مەکتەب و زانستگاکان و دادگا و جیایی و مافی سەرپەرشتیاری منداڵ و ٠٠٠ بە کۆمەڵ و تاکە کەسی بە خەبات و بەربەرەکانی خۆیان درێژە ئەدەن.

توندوتیژی لەسەر ڕۆح و جیسمی هەر ژنێک، هاوارێکی بەهێزە و بانگەوازیکە بۆ خەباتیکی بەربڵاو کە چی دیکە ئەم ڕادەیە لە توندوتیژیە تەحموڵ ناکات. خەبات و بەربەرکانێ پچڕ پچڕ و دابڕاو لە یەک وەڵامدەرەوەی خەباتی ژنان نییە، ڕێکخستنی  خەباتێکی یەکگرتوو و بەربڵاو لە هەموو کاتێک زۆرتر پێویستە.

پەرەسەندنی ڕادەی توندوتیژی لە هەموو بوارەکانی ژیانی ژنان لە ئێران پێویستی بە خەباتێکی یەکگرتوو و ململانێیەكی بەربڵاوە، ململانێیەك کە سەرجەم جۆگەلەکانی خەباتی پرژوبڵاوی ئێمە بکات بە دەریایەکی بەگورو تین بە مەبەستی ڕوخاندنی حکۆمەتی دژی ژنی کۆماری ئیسلامیی ئێران. دەسپێكی ئەم خەباتە یەکگرتووانە و درێژەپێدانی، سەنگەری خەباتی هاۆچارەنووسەکانمان لە گشت جیهان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان بەهیزتر ئەکات. هاۆکاری و هاۆدەنگییەکی بەهێز لە خزمەت بە خەباتێکی درێژخایەن و بە مەبەستی لەناۆبردنی ژیردەستییەمان و لە پێناو سازکردن و دامەزراندنی جیهانێک کە هەمووی ئینسان و ژنان بە تایبەت لە زوڵم و چەۆسانەوە ڕزگاریان بێت.

  • ئەم یەکگرتوویە و خەباتە پەیوەندی هەیە بە:
  • هەر ژنێک کە لە توندوتیژی ئازار ئەبینێت!
  • هەر ژنێک کە بۆ ئازادی جل وبەرگی خۆی خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە جزای بەردباران کردن خەبات ەکات!
  • هەر ژنێک کە بۆ جیایی ئایین و دەۆڵەت خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە بۆ کۆتایی هاتن بە ئازار و بی حوڕمەتی و سوکایەتی پێێ کردن و بە هیچ نەزانین و لێدانی ژنان خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە داب و نەریت و یاسای کۆنەپەرستانە و بەشۆدانی زۆرەملی، بەشودانی کچانی منداڵ ٠٠٠ خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە لەش فرؤشی ئیسلامیی ” مارەکردنی کاتی” خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە قەتڵی ناموسی خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە چەۆسانەوەی ژنان لە شوێنی کار و ناۆماڵ خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە ئازار و بە تاوانباركردنی خۆشەویستی نێوان هاۆجینسەکان خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بۆ ئازادی کۆنترۆڵی جیسمی ژن، مافی لەباربردنی منداڵ و ٠٠٠٠ خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە دژ بە سەرجەم یاساکانی هەڵاواردن و جەزای ئیسلامیی دژ بە ژنان خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک کە بۆ جیهانیک کە ژنان مەجبور بە فرۆشتنی‌ لەشی خۆیان نەبن، خەبات ئەکات!
  • هەر ژنێک ٠٠٠٠

خەبات دژ بە توندوتیژی دەۆلەتی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیێ لەسەر ژنان
۱۷ نۆڤمبری ۲۰۱۶
بۆ پەیوەست بۆۆن و پەیوەندی و هاۆکاری لەگەل خەباتی دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان ئەم ئیمەیڵە بەکار بێنن.
karzar.zanan.2016@gmail.com

امضاکنندگان:

  • آتش پایدار: فعال جنبش زنان
  • اختر کمانگر: فعال سیاسی و فعال جنبش زنان
  • اخگر فرزانه: فعال جنبش زنان
  • آرام بيات: مسئول گروه رقص خورشید خانم و فعال زنان
  • اریز محمدی: فعال حقوق زنان
  • ارغوان رستمی: فعال جنبش زنان
  • آزاده پرتوی: فعال جنبش زنان
  • آزاده عباسی: فعال حقوق زنان
  • استی پیروتی: فعال کارگری و فعال سیاسی
  • اشرف غیاثی: فعال جنبش زنان، فعال سیاسی و زندانی سیاسی سابق
  • امیلیا اسپارتاک: فعال و مبارز رهايی زنان – افغانستان
  • آنا محمودی: فعال حقوق زنان
  • آناهیتا رحمانی: فعال جنبش زنان، فعال سیاسی و زندانی سیاسی سابق
  • اوات صادقی: فعال حقوق زنان و فعال سیاسی
  • بقرین حجتی: مدافع حقوق زنان
  • بهار گل‌آبادی
  • بهار ملکی: فعال حقوق زنان
  • بیان زندی: فعال حقوق زنان
  • بیان ناصح: مشاور اجتماعی و فعال حقوق زنان
  • پروین احمدی: مدافع حقوق زنان
  • پروین سعید بختی: مدافع حقوق زنان
  • پروین شافعی: فعال حقوق زنان
  • پریسا کلاه قوچی: فعال حقوق زنان و فعال سیاسی
  • پری رستگار: فعال جنبش زنان
  • ترانه حسینی
  • ثریا فتاحی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • ثمین بهار: فعال جنبش زنان
  • جمیله رحیمی: فعال سیاسی و فعال حقوق زنان
  • جمیله ندایی: فعال جنبش زنان
  • رویا صادقی: فعال سیاسی
  • ریزان معارفی: مدافع حقوق زنان
  • زارا پرستار: فعال سیاسی و کار با جوانان و کودکان
  • زارا محمدی: فعال جنبش زنان
  • زری زاهدانی: فعال سیاسی سابق
  • زمان مسعودی: فعال سیاسی و فعال جنبش بین‌المللی زنان
  • زیبا کرباسی: شاعر
  • زینت ایلخانیزاده: فعال جنبش زنان و کودکان
  • زینت عباسی: مدافع حقوق زنان
  • ستاره آشوربیگ: مدافع حقوق زنان – افغانستان
  • سحر تیام: فعال سیاسی
  • سحر ناجی: مدافع حقوق زنان و پناهندگان
  • سروه نقشی: مدافع حقوق زنان
  • سمیرا باستانی: فعال جنبش زنان
  • سوزه امین: فعال حقوق زنان
  • سوسن گل‌محمدی: فعال زنان، فعال سیاسی و زندانی سیاسی سابق
  • سوفیا: مدافع حقوق زنان
  • سوما نبوی: فعال سیاسی و فعال جنبش زنان
  • سهیلا قادری: فعال جنش زنان
  • سیران ابراهیمی: فعال حقوق زنان
  • سیلی غفار: فعال حقوق زن و فعال سیاسی – افغانستان
  • سیمین: مدافع حقوق زنان
  • شهلا پیام: فعال جنبش زنان، فعال سیاسی
  • شهین نوائی
  • شیرین حسینی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • شیرین شریفی: مدافع حقوق زنان
  • شیوا سبحانی: شاعر و فعال سیاسی
  • صبری بهمنی: فعال سیاسی
  • صدیقه محمدی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • عذرا محمدیان: فعال حقوق زنان – افغانستان
  • فاطمه اقدامی: فعال حقوق زنان
  • فاطمه کریمی: فعال زنان
  • فراست صالحی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • فرح نبوی: فعال جنبش زنان
  • فرزانه رهنما: مدافع حقوق زنان – افغانستان
  • فرشته صادق‌پور: فعال جنبش زنان و زندانی سیاسی سابق
  • فریبا امیرخیزی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • فریدا فراز: فعال جنبش زنان
  • فریده رضایی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • فریده کریمی: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • فریماه روشن: فعال جنبش زنان
  • قدسى بختيارى: فعال اجتماعی
  • کژال ادمی: شاعر و هنرمند
  • کویستان داودی: فعال سیاسی
  • کیمیا مرادی: فعال جنبش زنان
  • کیمیا نوری: نویسنده
  • گشین قهرمانی: مدافع حقوق زنان
  • گلاویژ حسینی: فعال حقوق زنان و فعال سیاسی
  • گلاویژ محمود زاده: مدافع حقوق زنان
  • گلزار علی: فعال سیاسی
  • گلی پیشیاری: مدافع حقوق زنان
  • گلی محمدی: موزیسین
  • گوهر معمارزاده: فعال سیاسی
  • گیتی زمانی: فعال سیاسی
  • لاله آزاد: مدافع حقوق زنان – افغانستان
  • لاوژه جواد: فعال جنبش برابری طلب زنان
  • لیلا آزاد: فعال اجتماعی
  • لیلا پرنیان: فعال جنبش زنان، فعال سیاسی و سردبیر نشریه‌ی هشت مارس
  • ماریا رشیدی: سخنگوی انجمن حق زنان استکهلم
  • مریم افراسیاب‌ پور: کمپین بین‌المللی دفاع از حقوق زنان
  • مریم قادرپناه: فعال سیاسی
  • مریم ناجی: از حامیان سازمان زنان هشت مارس
  • مژده بامیان: فعال جنبش زنان
  • مسی تهرانی: فعال جنبش زنان
  • ملیحه کریمی‌زاده: فعال جنبش زنان
  • مونا روشن: فعال سیاسی و زندانی سیاسی سابق
  • مهری شاهمرادی: فعال سیاسی
  • مهسا روژان: فعال جنبش زنان
  • مهناز حقیقت: فعال حقوق بشر
  • مهین شکراللهی: فعال سیاسی
  • مهین شکرایی: فعال سیاسی
  • مینا احمدی: مدافع حقوق زنان – افغانستان
  • مینا آزادی: فعال سیاسی
  • مینو ایرانی: فعال سیاسی
  • میترا گل‌محمدی: خانواده‌ی جان‌باختگان سیاسی
  • نازی عبداللهی: مدافع حقوق زنان
  • ناهید کریمی: فعال جنبش زنان
  • ناهید مکری: فعال زنان و فعال حقوق بشر
  • ناهید نوین: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • ناهید وفایی: شاعر و فعال حقوق زنان
  • نسیم آزاد: فعال اجتماعی
  • نسیم سعادت: فعال سیاسی
  • نیلوفر پذیرش: فعال جنبش زنان
  • وجیهه ترانه: فعال جنبش زنان
  • ونوس درخشان: فعال جنبش زنان
  • هتاو عبدالهی: روزنامه‌نگار
  • هما بامیان: فعال جنبش زنان
  • هما فرید: فعال جنبش زنان و فعال سیاسی
  • هوزان محمود: فعال زنان کرد
  • هیرو محمود زاده: فعال حقوق زنان

حمایت‌های بین‌المللی:

  • Sabrina Qureshi: The Founder and co-ordinator of Million women Rise – UK
  • Vivienne Hayes: Chief Executive, Women’s Rosource Center – UK
  • Anne Tonglet: Women and LGBT’s movement activist – Belgium
  • Binevsa Berivan: Institut Kurde de Bruxelles
  • Margot Cassiers: Institut Kurde de Bruxelles
  • Kristel Cuvelier: Institut Kurde de Bruxelles
  • Annelies Kuypers: Institut Kurde de Bruxelles
  • Mélissa Petit: Institut Kurde de Bruxelles
  • Agnes Lalau: Institut Kurde de Bruxelles
  • Soade Dana: Institut Kurde de Bruxelles
  • Zeynep Gorgu: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Sakine Altindemir: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Nalan Oral: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Meryem Sasmaz: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Eylem Dalgiç: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Bilen Ceyran: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Hatice çakmak: Union des femmes socialistes en Belgique
  • Arife Soysuren: Le mouvement des femmes kurdes en Belgique
  • Toprak Nisa: Le mouvement des femmes kurdes en Belgique
  • Raife Koç: Le mouvement des femmes kurdes en Belgique
  • Leyla Aslan: Le mouvement des femmes kurdes en Belgique
  • Martha Glow: Women’s movement activist –UK
  • Jasmin Kitel: German feminist
  • Sara Mohammad: Founder and Chairman for the Swedish national organisation Never Forget Pela and Fadime
  • Amineh Kakabaveh: Chairman for the Swedish association “Neither Whores or Doormats” – congresswoman
  • Leyla Cimin: Courage Bremen – Germany