هێرشی سەربازی دەۆڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار ئەکەین

لە ڕێکەۆتی 9 ی ئۆکتوبر، ئۆردۆغان و ئەرتەشی فاشیستی تورکیا لەژێر ناوی “کانیاوی سوڵح” بۆردمان کردنی خەڵکی ڕۆژئاوای دەست پێکرد.

لە ئاکامی ئەم بۆردمانکردنە و بە پێی هەواڵنێرەکان تا ئێستا دەیان کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، گیانی خۆیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. هەروەها لە ئاکامی بوردمانی هەوایی و هێرشی هێزی سەربازی تورکیا بۆسەر کوردستان، خەڵکی کوردستان بەتایبەت ژنان و منداڵان لە قوربانی سەرەکی ئەم هێرشەی دەۆڵەتی تورکیان و کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکانی دانیشتووی ناۆچەی شەڕی هێرشی تورکیا ئاوارە بوون و ماڵ و ژیانیان بەجێێ هێشتووە.

مەبەستی ڕژیمی فاشیستی ئۆردۆغان لە هێرش کردنی  سەربازی بۆسەر ڕۆژئاوا، تەنیا کوشتن و بڕین و ئاوارەکردنی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکوو مەبەستی سەرەکی ئەۆ ودەۆڵەتەکەی پەرەپێدانی بیرۆکەی شوینیستی و ناسیونالیستی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوایە و لەم ڕێگاوە دەنگی ناڕەزاییەتی خەڵکی تورکیایش کپ و سەرکوت بکات و بارۆدۆخی لەبار بۆ هێرش کردنەسەر حیزبە نەیارەکانی خۆی تەیار بکات.

بێ گۆمان پشتیوانی و گڵۆپی سەۆزی ترامپ، بارودۆخی بۆ ئەم هێرشە وەحشیانە لەبار کرد و بەپلانێکی لەپێشداڕێژڕاۆ چووەتە پێشەوە.

ئەمپریالیست و دەۆڵەتە  زلهێزەکانی هاۆپەیمان لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست و لە زۆربەی وەڵاتانی جیهان بۆ پاراستنی  بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان گیان و ماڵی کۆمەڵانی بەرینی خەڵکیان کردوە بە قوربانی.

بێ دەلیل نییە کە کاتێک ئەرتەشی فاشیستی تورکیا بۆردمانی خەڵکی کوردستان لە سوریە ئەکات، تڕامپ لە تویتی خۆیدا دەنووسێت ” کوردەکان لە شەڕی دووهەمی جێهانیدا شەڕیان بۆ ئێمە نەکرد”.

لە لەیەکی تریشەوە ئەمپریالیستەکانی ڕوسیا لە هەوڵدان تا لەم شەڕە کەڵک وەرگرن و بەرژەوەندی خۆیان لە سوریا و ناۆچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن.

ئێمە هەڵسووراوانی کارزاری خەبات لەدژی توندوتیژی لە ئێران ئەم هێرشە سەربازیێەی دەۆڵەتی فاشیستی تورکیا بە توندی مەحکووم دەکەیین و هاۆخەبات لەگەڵ باقی هێزە خەباتکار و شۆڕشگێڕەکانی سەرانسەری جیهان ئەم جینۆسایدە لەقاۆ دەدەیین و لە بەرامبەریدا ڕادەوەستین و مەحکوومی دەکەیین و لەسەر ەۆ بڕواییەین کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ژنانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا بەخۆڕاگری و بەرهەڵەستی ڕوون وشۆڕشگێڕانە دەتوانن لەدژی تەواوی نەیارانی ناوخۆ و هێزە ئەمپریالیستەکان بەسەرکرداییەتی ئەمریکا لەناۆ ببەن و خەباتی خۆیان بۆ وەدەست هێنانی مافی چارەنووس و ئازادی و یەکسانی ژنان پێش ببەن.

 

کارزاری خەبات دژ بە توندوتیژی دەۆڵەتی، کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی لەسەر ژنانی ئێران

11ئۆکتوبر

www.kaarzaar.com

karzar.zanan.2016@gmail.com

www.facebook.com/kaarzaar

https://twitter.com/kaarzaar